
SNN-
میدیاکانى سوریا بڵاویانکردەوە، لەلایەن فڕۆکەکانى ئیسرائیلەوە هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى دیمەشق و حەلەب بۆردومان کراون.
میدیا سورییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەو دوو فڕۆکەخانەیە چەند رۆژێکە کەوتونەتەوە کار، چونکە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابونە ئامانج، بەڵام تا ئێستا رژێمى سوریا هیچ زانیارییەکى لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ئەو دوو فڕۆکەخانەیە بە چوار موشەک ئەنجام دراون و لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی سوریاش هێرشى چەند موشەکێکى دیکەى پوچەڵ کردووەتەوە.
ئەوەش باسکراوە کە دەنگێکى بەهێزیش لە شارى لازقیە بیستراوە و ئەویش بەهۆى ئەوە بوە کە بەرگرى ئاسمانیی بەرپەرچى موشەکەکانى داوەتەوە کە ئاڕاستەى فڕۆکەخانەى حەلەب کراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



