ئەمریكا سیستمی بەرگری ئاسمانی رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

سیستمی بەرگری ئەمریکا
SNN
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستمی بەرگری زیاتر رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی وەزارەتی بەرگری لەناوچەکەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی بەگری ئەمریكا ئاشکرایکردووە، ئەو سیستمە بەرگرییە ئاسمانیانەی رەوانەی دەكات لەجۆری (THAAD)ە، لەگەڵ سیستمی بەرگری ئاسمانی (پاتریۆت)، ئەمەش لە وەڵامی هێرشەكانی ئەم دواییەدایە بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا دەڵێت “دوای گفتوگۆیەكی چڕ لەگەڵ سەرۆك بایدن، لە بارەی هێرشەكانی ئەمدواییە لەلایەن ئێران و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا، بڕیارماندا بە ئەنجامدانی زنجیرەیەك هەنگاوی تر، بۆ بەهێزكردنی پێگەی وەزارەتی بەرگری لەناوچەكە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردودا، میلشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران بە فرۆكەی بێفرۆكەوان هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لە بنكەكانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنكەی حەریر لە هەولێر، هاوكات لە سوریاش بنكەی سەربازی تەنەف كرایە ئامانج.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



