
چه‌ند كرێكارێك له‌كاتى كاركردن له پرۆژه‌یه‌كدا | فۆتۆ: UNDPIraq
SNN
هه‌رچه‌نده ئاماره نافه‌رمییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه 37 هه‌زار كرێكارى بیانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: “ته‌نیا 8 هه‌زار كرێكارى بیانى له هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراون”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى حوزه‌یران، ئاریان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم به پێگه‌ى به‌غداد ئه‌لیه‌ومى راگه‌یاند، “له هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا 8 هه‌زار كرێكارى بیانى ناویان تۆمار كراوه. ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌و كرێكارانه ناگرێته‌وه كه وه‌ك پاككه‌ره‌وه له‌نێو ماڵه‌كاندا كارده‌كه‌ن و له وڵاتانى ئاسیا و ئه‌فریقاوه روویان له هه‌رێم كردووه”.
پێگه‌كه ئامارى نافه‌رمى رێژه‌ى كرێكارانى بیانى له هه‌رێم بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه كه، “گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 37 هه‌زار كرێكار كه زۆربه‌یانى خێزاندارن و ژن و منداڵیان هه‌یه”.
هاوكات به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى داكۆكیكردن له كرێكارانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان، له‌ساڵى 2022دا، 13 كرێكارى بیانى گیانیان له‌ده‌ستداوه و زۆرینه‌یان له‌سه‌ر داواى خێزانه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان به‌خاكسپێردراون.
به‌پێى یاساكانى حكومه‌تى هه‌رێم، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت پێویسته 70%ی كرێكاره‌كانى خۆماڵى بن و 30%شى بیانى بن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


