په‌یامێكى تووند له ئه‌مریكاوه بۆ ئیسرائیل له‌باره‌ى كوشتنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و بنیامین ناتانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل له ته‌ل ئه‌ڤیڤ | فۆتۆ: Brendan Smialowski/AFP/Getty Images
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل به‌پێى یاساكانى جه‌نگ مامه‌ڵه بكات و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى نه‌كاته ئامانج، وتیشى: “نابێت ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه له‌یادبكه‌ین كه داواى ئاشتى ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌كه‌م، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا نوێترین هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى شه‌ڕى حه‌ماس – ئیسرائیل راگه‌یاند و وتى: “داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه ره‌چاوى یاساكانى جه‌نگ بگات و له بۆردومانه‌كانیدا هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى نه‌كاته ئامانج”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلى كرد جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ده‌ستبه‌ردارى چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى بۆ كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل نابن”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى تایبه‌ت كرد به پرۆسه‌ى ئاشتى له فه‌ڵه‌ستین و وتى: “هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه ناهه‌مواربێت نابێت ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڵه‌ستینیانه له‌بیر بكه‌ین كه داواى ئاشتى ده‌كه‌ین”.
رۆژى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته ته‌لئه‌ڤیڤى پایته‌ختى ئیسرائیل و له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته كۆبوویه‌وه، له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان په‌یامێكى راگه‌یاند و وتى: “حه‌ماس گروپێكى تیرۆریستیه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پاڵ ئیسرائل ده‌وه‌ستین له‌م شه‌ڕه‌دا”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاشكراى كرد، “هه‌فته‌ى داهاتوو داوا له كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه ناردنى هاوكارى بۆ ئیسرائیل په‌سه‌ند بكات تاوه‌كو له‌دژى حه‌ماس به‌كارى بهێنێت”، نه‌شى شارده‌وه، “فه‌رمانیداوه كه‌شتیه سه‌ربازییه‌كانى له رۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جوڵه‌یان پێبكرێت به‌هۆى گرژییه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


