“یەكێتیی نیشتمانی یەكڕیزی بە چارەسەری كێشەكان و بەدیهێنەری خواستەكانی كورد زانیوە”

ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات دەستپێشخەری سەرۆك بافڵ بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی، لەپێناو خزمەتی خەڵكە و یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بە ناكۆكی نێوان لایەنە كوردستانییەكان بهێنێت و یەكڕیزی نیشتمانی جێی ناكۆكییەكان بگرێتەوە، هاوكات یەكێتیی نیشتمانی لە رابردوودا وداهاتووشدا یەكڕیزی بە چارەسەری كێشەكان و بەدیهێنەری خواستەكانی كورد زانیوە.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دەستپێشخەری سەرۆك بافڵ بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی، لەپێناو خزمەتی خەڵكە و یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بە ناكۆكی نێوان لایەنە كوردستانییەكان بهێنێت و یەكڕیزی نیشتمانی جێی ناكۆكییەكان بگرێتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە كە لە سەرەتای كۆنگرەی پێنجەم هەڵوێستی یەكێتی بۆ یەكڕیزی نیشتمانی دەركەرتووە و لایەنەكانیش پێشوازییان لێكردووە
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوو لەداهاتووشدا یەكڕیزی بە چارەسەری كێشەكان و بەدیهێنەری خواستەكانی كورد زانیوە، لە ئێستاشدا هەوڵەكانی بۆ یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق چڕتر كردووەتەوە، ئەمەش وای لە حزب و لایەنەكانی دیكە كردووە بۆ یەكدەنگی چاویان لە هەوڵەكانی یەكێتی و سەرۆكەكەی بێت چاوەڕوانی زیاتریان بۆ خزمەتی خەڵك و چارەسەری كێشەكان لەیەكێتی نوێ هەبێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكڕیزی و یەكبوون خواستی لەمێژینەی سەرجەم كەسایەتی و چین و توێژەكان بووە، بەتایبەت ئەو یەكڕیزییە لەسەر نەخشەڕێ و ستراتیجی نیشتمانی و بنەمای پتەوكردنی دیموكراسی هەنگاوێكی زۆر گرنگە، چونكە ئەرك و بەرپرسیارێتی لایەنەكان بەرامبەر بە یەكتر دیاری دەكات و خزمەت بە دۆخی هەستیاری كوردستان دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


