لە SNNەوە وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری سلێمانی بزانە

0
482

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە تا پێش 31/12 ی ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەرمیلێك نەوت وەردەگرن، هاوكات هەفتەی داهاتووش لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستدەكرێت بەدابەشكردنی نەوتی سپی.

سەلام عومەر، لێپرسراوی بەشی پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە شاروشارۆچكەكان بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بڕی یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپمان بۆ دابیندەكرێت و ئێمەش بەگوێرەی بەرنامەیەكی تایبەت دابەشی دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو یەك ملیۆن لیتر نەوتە ئەوا تا پێش 31/12 ی ئەمساڵ سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێم بەرمیلێك نەوتی سپی وەردەگرن كە نرخەكەی بڕی 103 هەزار و 500 دینار.

ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئیستا نزیكەی 12 ملیۆن لیتر نەوتمان بەسەر هاووڵاتیان دابەشكردووە لەكاتێكدا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین پێویستمان بە 108 ملیۆن لیتر نەوت، هاوكات هەفتەی داهاتووش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەتدەكەین بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان كە بڕەكەی 200 لیتر بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this