سبه‌ى به‌غدا ده‌ستبه ناردنى 700 ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، سبه‌ى سێشه‌ممه به‌غدا ده‌ستبه ناردنى بڕى 700 ملیار دینارى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت: “به ئه‌گه‌رێكى زۆر ده‌ستكارى ریزبه‌ندى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشده‌خرێت”.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرینى یه‌كه‌م، لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم بە SNN دراون، “ناردنی بڕی 700 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەی قەرز هیچ گرفتێكی نییە و بڕیارە لە سبەی سێشەممە تاوه‌كو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە هاوشێوەی ئەو بڕە پارەیە دەبێت كە لە مانگی رابردوو نێردرا بەشێوەی قەرز و بە سێ گوژمە دەبێت، بەجۆرێك بڕی 250 ملیاری لەلایەن بانكی رەشید و 250 ملیاری لەلایەن بانكی رافیدەین و بڕی 200 ملیار دیناری دیكەشی لەلایەن بانكی بازرگانى عێراق (TBI) تەرخاندەكرێت و دواتر لە پشكی حكومەتی هەرێم دەبڕدرێت لەدوای پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا له بودجه‌ى ساڵى 2023”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا ده‌ستكارى ریزبه‌ندى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت؟ به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، وتى: “ئەگەری زۆر هەیە دەستكاری ریزبەندی مووچەی وەزارەتەكان بكرێت و مووچەی وەزارەتی پەروەردە پێشبخرێت و لەدوای مووچەی وەزارەتی تەندروستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت. هاوكات لیستی مووچەی مانگی ئابى فەرمانبەران تەواو بووە و وردبینیشكراوە، بۆیە بەگەیشتنی ئەو 700 ملیار دینارە راستەوخۆ دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


