
SNN
دەستەی داواکانی موڵکداریی عێراق رایگەیاندووە، قەرەبووی زیاتر لە 400 کەس لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە زیانلێکەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەکەم، تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتیی لە دەستەی داواکانی موڵکداریی عێراق ئاشکرایکردووە، دەستەی داواکانی موڵکداری جارێکی دیکە بڕی دوو ملیار دینار بەسەر ئەو کەسانە دابەشدەکات، کە زیانلێکەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون، پارەکەش بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە داواکارییان پێشکەشی دەستەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، دوای وەرگرتنی داواکارییەکان لێژنەیەکی تایبەتی دادوەری لە دەستەکەیان پێداچوونەوەی بە داواکارییەکان کردووە و پلەی کۆتایی وەرگرتووە، لە ئەنجامدا بڕیاری دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە.
سەبارەت بە ژمارەی کەسانی سوودمەند بوو وتوویەتی، “لەئێستادا 405 کەس سودمەند دەبن، پڕۆسەی خەرجکردنی پارەش بۆ زیانلیکەووتوانی بەعس ھەبووە و بەردەوامیش دەبێت.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



