ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى سودانى و وه‌زیرانى به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا

محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیدا | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN
شه‌وى رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دوو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له وه‌زیرانى به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت و به‌پێى راگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له پاراستنى نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كردووه كه له عێراق كارده‌كه‌ن”.
رۆژى یه‌كشه‌مه 22ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڕیاریدا سه‌رجه‌م كارمه‌نده ناپێویسته‌كانى له‌نێو باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا و كونسوڵیه‌كه‌ى له هه‌ولێر بكشێنێته‌وه. له‌دواى دوو رۆژ له بڕیاره‌كه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دوو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له لوید ئۆستن، وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كانه‌وه، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كردووه، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا باسیان له به‌رده‌وامى پشتیوانیه سه‌ربازیه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگه‌ى راوێژكاره‌كانیانه‌وه بۆ هێزه سه‌بازیه‌كانى عێراق كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه پێویسته ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت عێراق به‌سه‌ر داعشدا زاڵ‌بێت”.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌شێكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه تایبه‌ت بووه به پابه‌ندبوونى عێراق به پاراستنى راوێژكاره بیانیه‌كان و نێرده دیپلۆماسیه‌كانى وڵاتانى بیانى كه له عێراق كارده‌كه‌ن”.
په‌یوه‌ست به ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى شیاع سودانى ئاشكرایكردووه، “باس له خراپى دۆخیی مرۆیی فه‌له‌ستینیه‌كان و پێویستى هه‌رچى زووتر گه‌یاندنى هاریكارى مرۆیی بۆیان كراوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


