نوێترین په‌یامى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

0
4240
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG

SNN
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ى مووچه‌خۆرانى به‌سره‌ و مووسڵ، خۆم به‌ به‌رپرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆرانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاوشان له‌گه‌ڵ عه‌لى باپیر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان دوێنێ دووشه‌ممه‌ سه‌ردانى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیان كرد.

سۆران عومه‌ر له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند، “داوای مووچەخۆران و خەڵکی هەرێممان لەسەر پرسی مووچە گەیاندە بەڕێزیان، لەبەرامبەردا وتی: خۆم بەبەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە وەک هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی بەسرە و موسڵ و پارێزگاکانی دیکەی عێراق”.

به‌ وته‌ى سۆران عومه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى بابه‌تى جیاكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ خه‌رجى راسته‌قینه‌ وتویه‌تى: “لەگەڵ ئەوەین پرسی مووچە جیابکرێتەوە لە بابەتەکانی دیکە و بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی هەمواری یاسای بودجەین بۆ ساڵی 2023”.

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆچوونى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیشى له‌باره‌ى بابه‌تى، “یاساى نه‌وت و گاز” گواستووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “بۆ بابەتی نەوت وتی: بەدەرچواندنی یاسای نەوت و گاز کێشەی نەوتی هەرێمیش چارەسەر دەکەین”.

محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “بۆ مووچەی مانگەکانی دیکەی هەرێم دوای تەواوبونی قەرزەکە ئاماژەی بەوەدا، لەمانگی كانونى یه‌كه‌م پاکتا و لەگەڵ هەرێم دەکرێت بزانرێت هەرێم پارەی دیکەی دەکەوێت یان نا”، ده‌شڵێت: “سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەوەبوو کێشەکان بەیەکجاری لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکرێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this