
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاندووە، بارانی پەڵە بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێم تەواو دەرکەوتووە و پێشبینی دەکات ئەمساڵ وەرزی دابارین سەخت بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەکەم، شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، “پێشبینی دەکەن بەهۆی کشانەوەی تەواوی ئەو سیستەمە بەرزەی ئازۆری کە درێژ بووەتەوە بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و سەرچاوەکەی زەریای ئەتڵەسیە، ئەم ماوەیه لەسەر ناوچە جیاوازەکانی خۆرئاوا و باکور و ناوەڕاستی ئەوروپا بووەتە ڕەخساندنی کەشێکی تەڕ و زۆرباش، بەپێچەوانەوە بۆ لای ئێمە دۆخی وشکی ڕەخساندووە، چونکە ناوچەکانی ئێمە لەگەڵ ئەو ناوچانە دژن تا لەوێ باش بێت بۆ لای ئێمە خراپە لەوێ خراپ بێت بۆ ئێرە باش دەبێت.”
لە بارەی کاتی کۆتایهاتنی ئەم کەشەی ئێستا نوسیوویەتی “بەپێی تەواوی لێکدانەوەکانمان و سەرجەم ئەو نەخشە باوەر پێکراوانەی لەبەر دەستماندایه لە نێوان 10 ڕۆژی چارەکە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا دۆخەکە بەتەواوی ئاسایی و باش بێتەوە، بۆ لای خۆمان سیستەمی ئازۆری دەریای ناوەڕاست جێدەهێڵێت و بەو هۆیەوە کەشی تەڕیی پڕ دابارین لەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا دەکشێتەوە، بەمەش دەریای ناوەڕاست و سور بەشێوەی بەرفراوان و باش شەپۆلەکان دەنێرنەوە بۆ ناوچەکانمان، ناگاتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پەڵەی لەسەرتاسەری وڵات دەدات. ”
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی دابارین و دروستبوونی لافاو ئاشکرایکردووە، لەمانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا بڕێکی زۆر باران لەسەرتاسەری وڵات دەبارێت و لافای زۆریشی تێدا دەبن و بەشێوەیەک هەر لەم دوومانگەدا قەرهبووی ئەو ماوەی پێشتر دەکاتەوە زۆر بەزیادەوە کە بەخراپ تێپەڕی لەسەر ناوچە جیاوازەکان”.
لە کۆتاییدا دەڵێت “وەرزی سەختی پڕ دابارینی 2023 -2024 لەمانگی داهاتووە تاکۆتایی وەرزی دابارین دەبێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



