“دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر خواستی وەزارەتی تەندروستییە”

0
431

-SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانەوە کردووە، دەڵێت “دامەزراندنیان لەسەر خواستی وەزارەتی تەندروستی دەبێت”.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە و لەبارەی کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆکانی هەرێم و دانیشتووی ناوچە دابڕێنراوەکان گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر ئەوانەن کە دەرچووی خولی 2020-2021 ی بەشە پزیشکییەکانن و هێشتا دانەمەزراون، دەڵێت، “وەزیری دارایی جەختی لەوەکردووەتەوە دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لەسەر خواست و پێداویستی وەزارەتی تەندروستییە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this