کەشناسی: باران دەبارێت و هەورە تریشقە دروست دەبێت

0
345

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران دەبارێت و هەورە تریشقە دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2023، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت , لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە لە هەندێ کاتدا ، لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى لە دواى نیوەڕۆەوە ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە ، لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە .

هەروەها سبەى پێنج شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2023، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this