
SNN
شەوی ڕابردوو، لە ویلایەتی مین-ی ئەمریکا پیاوێک هەڕەمەکیانەی تەقەی بەنێو خەڵکیدا کردووە، بەهۆیەوە 22 کەس کوژران و نزیکەی 60 کەسی تریش بریندار بوون.
ماڵپەڕی ئێن بی سی ئەمریکی، بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی پۆلیس رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەم، بەهۆی ئەوەی کەسێک بە هەڕەمەکی تەقەی بەسەر خەڵکدا کردووە، 22 کەس کوژراون و نزیکەی 60 کەسی تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان، رووداوەکە لە شاری لویستۆن لە ویلایەتی مین_ی ئەمریکا بووە، ئەو کەسە دەسترێژی گولـلەی بەنێو خەڵیکدا کردووە.
پۆلیسی ویلایەتی مین لە پێگەی ئێکس نوسیوویەتی “کەسێک لە شاری لویستن تەقەی کردووە.. هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە.. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین”.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەوکەسەی تەقەی کردووە کراسێکی درێژی لەبەردا بووە و پانتۆڵەکەی لە جۆری کاوبۆی بووە و چەکێکی بەدەستەوە بووە تەقەی هەڕەمەکیانەی بەنێو خەڵکیدا کردووە، وادەردەکەوێت تەمەنی لە چلەکاندا بێت.
#BREAKING: Police are responding to a scene in Lewiston. At least one business on Mollison Way has closed early for the safety of their employees. (🎥: @AtheistStreet) pic.twitter.com/iuNzny1VPd — CBS 13 News (@WGME) October 25, 2023 “>
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



