
كامێرایهكى پۆینت تو پۆینت لهسهر شهقامێكى گشتى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان
SNN
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە: “بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر رێگاوبانەکان و پابەندکردنی شوفێران بە رۆیشتن بە خێرایی دیاریکراو لەسەر شەقام و رێگاوبانەکان، لە ئەمڕۆ 2023/10/26 تاکو 2023/11/2 کاتژمێر 12ی شەو، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ-ی چاودێری خێرایی لەسەر شەقامی 150 مەتری خێرا بەکاردەخرێت، وەکو تاقیکردنەوە، لە دوای ئەو بەروارە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی”.
هاتووچۆی هەولێر داواش لە شوفیران دەکات: “بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان و سەروماڵتان، پابەندی رۆیشتن بن بەوخێراییەی کە بە هێماکانی هاتووچۆ دیاریکراوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە شەوی 21ی ئەم مانگە سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بەکارخران، زۆرترین خێرایی110 یە، بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، بۆ بارهەڵگریش خێراییەکەی 80ـە لەو شەقامە.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لــە رۆژی چـوارشەممەوە، 25-10-2023 تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، 1-11-2023، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی رێگەی هەولێر – پیرمام لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام وەکو ‘تاقیکردنەوە’ بەکاردەخرێن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



