“كه‌رتى دارایی و بانكيى عێراق به‌ره‌و قۆناغى شكست هه‌نگاو ده‌نێت”

بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى پشتگوێخستنى بانكه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه كه‌رتى دارایی و بانكيى عێراق به‌ره‌و شكست هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌شڵێت: “بانكه‌كانى عێراق زۆر دواكه‌وتوون له‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه كه‌رتى بانكيى جیهانى به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى یه‌كه‌م، نه‌وار ساعدى، شاره‌زایی ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانكه‌كانى عێراق و سیستمى بانكى له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه پشتگوێ خراون كه‌رتى دارایی و بانكى عێراق زۆر دواكه‌وتووه له‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه كه‌رتى بانكيى جیهان به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى، ته‌نانه‌ت وڵاتانى دراوسێى عێراقیش به به‌راورد به ئێمه زۆر پێشكه‌وتووترن”.
له‌باره‌ى متمانه‌ى هاووڵاتیانى عێراق به كه‌رتى بانكى عێراق كه ئه‌و به “شكستخواردوو” ناویده‌بات، ئه‌و شاره‌زایه‌ى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “هاووڵاتیانى عێراق متمانه‌یان به‌م بانكانه له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش هۆكارى ئه‌وه‌یه كه له‌برى بانكه‌كان پاره له‌لاى خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان داده‌نێن”.
نه‌وار ساعدى، “ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسى به هۆكارى سه‌ره‌كى له لاوازبوونى كه‌رتى بانكى داده‌نێت”، و ده‌شڵێت: “پێویسته هاوشانى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا كه‌رتى بانكى عێراق پێشبخرێت، به ئه‌ليكترۆنى بكرێت و شهقاف بكرێت. هاوكات، یاساى تووند و میكانیزمى چاودێرى كاریگه‌رى بۆ دابنرێت”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه، “پێویسته بانكه‌كانى عێراق له‌ڕێگه‌ى پێدانى قه‌رزى بچووك بۆ كۆمپانیا بچووك و مامناوه‌نده‌كان هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن تاوه‌كو ببنه به‌شێك له گه‌شه‌ى ئابوورى عێراق و متمانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هاووڵاتیان كه پشتیان پێببه‌ستن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


