زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم رادەگەیەندرێت

مووچە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە بەهۆی رێگری وەزیری داراییەوە 700 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم نەکرابێت، جەختیش دەکاتەوە ناردی پارەکە هەندێک رێکاری ماوە.
ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە “تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، تا رادەستکردنی سەرجەم داهاتەکان، ئامادە نییە پارەی دیکە بۆ هەرێم بنێرێت” لەو بارەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق SNNی راگەیاند: نەناردنی 700 ملیار دینارەکە پەیوەندی بە رادەستکردنی داهاتەوە نییە”.
جەختیشیکردەوە، “رەوانەکردنی ئەو 700 ملیار دینارە تەنیا هەندێک رێکاری کارگێڕی ماوە”.
پێشتریش د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى “راگرتنى ناردنى 700 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم” له میدیاكان، به SNNى راگه‌یاندبوو، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به سێ بڕ مانگانه 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بنێردرێت وه‌ك قه‌رز، ئیتر وه‌زیرى دارایی مافى ئه‌وه‌ى نییه كه ناردنى ئه‌و پاره‌یه ره‌تبكاته‌وه، چونكه ئه‌وه واژووى سه‌رۆكوه‌زیرانى له‌سه‌ره”.
هەروەک جەختی لەوەشکردبووەوە: “رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه ئه‌و 700 ملیاره له 25 بۆ 30ى هه‌موو مانگێك بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه تێپه‌ڕى ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه كێشه‌یه و مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌ك هه‌رێم گله‌یی بكه‌ین. سیستمى دارایی عێراق وایه، یه‌كه‌مجار مووچه دابه‌شده‌كرێت، پاشان قه‌رز ده‌درێت، راسته ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌یه، به‌ڵام سیفه‌تى قه‌رزى هه‌یه، بۆیه واده‌ى ناردنهكهى ئاوا دیاریكراوه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا وه‌زیرى دارایی مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه ڤیتۆى ناردنى 700 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم بكات؟ جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكراى كرد، “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه لاى وه‌زیرى دارایی بێت پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و مافى ڤیتۆى نییه، مافى ڤیتۆ لاى سه‌رۆكوه‌زیرانه.”.
ناردنى 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌شێكه له بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه پاش كۆتا سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا داى. به‌پێى ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه، “حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌ڕێگه‌ى بانكه‌كانى، ره‌شید، رافیده‌ین و بانكى بازرگانى عێراق (TBI) مانگانه بڕى 700 ملیار دینار وه‌ك قه‌رز بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت بۆ پاره‌ى مووچه. له به‌رامبه‌ردا له پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 ئه‌و پاره‌یه ده‌درێته‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


