ئەمریکا دوو بنکەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە سوریا بۆردومان کرد

SNN-
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە وەڵامی ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆسەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا، دوو بنکەی ئەو گروپە چەکدارانەیان لە رۆژھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج.
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو، ھێزەکانی وڵاتەکەی دوو دامەزراوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان لە رۆژھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشانەیە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە کراوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ھەروەھا پەیامێکە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران، کە ھەر ھێرشێک بۆسەر ھێزەکانیان دەکرێت ببێتە ھۆی فراوانبوونی زیاتری گرژییەکانی کەرتی غەززە.
ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو، پات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند: لە هەولێر هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان، بەڵام توانیویانە هێرشەکە شکست پێبهێنن.
باسی لەوەشکرد، لە دوو هەفتەی رابردوودا 12 جار لە عێراق و 4 جاریش لە سوریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و ئەوەشی خستەڕوو، “900 سەربازمان لە بواری بەرگریی ئاسمانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردوونەتەوە.. و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێتە سەر هێزەکانمان.”
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



