لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی وانەبێژ روونکردنەوە دەدرێت

SNN-
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، گیانله‌ده‌ستدانی جیهان ته‌ها مامۆستای وانه‌بێژ به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه و سوتانی ته‌واوی جه‌سته‌یه‌وه بووه و ئۆتۆمبێلەکەی بە تەواوی سووتاوە.
به‌رگری شارستانی سۆران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو ئاگاداركراینه‌وه كه‌وا روداوێكی وه‌رگه‌ران و گرگرتنی ئۆتۆمبێل هه‌یه له گوندی (هڤنكا) له ناحیه‌ی بلێ له سنوری قه‌زای مێرگه‌سور، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان له بنكه‌ی به‌رگری شارستانی بارزان ده‌رچون بو شوێنی روداوه‌كه و توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
دەشڵێت:”به پێی ڕاپۆرتی تیمه‌كانمان ئۆتۆمبێله كه له جۆری (Nissan micro)یه به‌ته‌واوی سوتاوه، شۆفێره‌كه‌ی ئافره‌ت بو به ناوی جیهان ته‌ها عه‌بدولڕه‌حمان دانیشتوی گه‌ڕه‌كی 94ی گولان له پارێزگای هه‌ولێره، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتابوو به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو”.
بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی به هاوكاری پۆلیسی خۆجێی ناوچه‌كه و به‌رگری شارستانی گواسترایه‌وه بۆ نه‌خوشخانه‌ی بلێ له وێشه‌وه بۆ پزیشكی دادی له سۆران.
مامۆستا جیهان ته‌ها، ته‌مه‌نی 35 ساڵ پیشه‌ی مامۆستای وانه‌بێژ بوو، شه‌وی رابردو له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كاتژمێرێك پێش مردنی جیهان ته‌ها پێشبینی مه‌رگی خۆی كردبوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی “رێگه‌كه‌م به‌ره‌و مه‌رگه، مه‌رگ با‌نگم ده‌كات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


