” چارەسەركردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسی هەیە”

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، كێشە دارایی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بنەڕەتدا پەیوەستن بە كێشەی سیاسی و پێویستە سەرەتا رێككەوتنی سیاسی بكرێت و پاشان بەڕێگەی تەكنیكی كێشەكان چارەسەر بكرێن.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی رایگەیاند، ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە تەنها لە دیوی دەرەوەیدا وەكو كێشەی دارایی و ئابووری دەردەكەون، بەڵام لە ناوەڕۆكدا كێشەی سیاسین و پێویستە بە رێككەوتنی سیاسی چارەسەر بكرێن
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگەی هەژماری بانكێكی حكومییەوە موچەی فەمانبەرانی هەرێم دابەش بكات، و شاندی هەرێم دەڵێن لێكتێگەشتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند هەی، بەڵام تا ئێستا كێشەكانی نێوانیان بەردەوامە و كار لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی نەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پرسی موچە لە ناكۆكییە سیاسی و داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا جیابكرێتەوە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، دەبوو لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دووەم بڕی 700 ملیار دینار بگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبكرایە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، بەڵام تائێستا دیارنییە كەی ئەو بڕەپارەیە دەگات و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



