
Dışişleri Bakanı Hakan Fidan (sağda), Danimarka Dışişleri Bakanı Lars Lökke Rasmussen ile basın toplantısı düzenledi. ( Mustafa Çiftçi - Anadolu Ajansı )
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى دانیمارك كۆبوه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “ئێمه حه‌ماس به گروپێكى تیرۆریستى نازانین”.
ئاژانسى ئهنادوڵوى توركی له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و لارس لۆکێ ڕاسموسن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى دانیمار ئاشكراى كرد، “به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل له غه‌ززه”.
هاوكات له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا وتى: “ئێمه حه‌ماس به گروپێكى تیرۆریستى نابینین و پێمان وانیه ئه‌و كاره‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن تیرۆریستى بێت”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “پێویسته ئیسرائیل و حه‌ماس شه‌ڕ رابگرن، چونكه زیانه ماددى و كاره‌ساته مرۆییه‌كانى ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه هه‌ڵیان گیرساندووه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن”.
هاكان فیدان به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ ره‌خنه‌گرتن له ئیسرائیل و وتیشى: “پێشێلكردنى مافى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ئامانجى ئیسرائیل به‌دیناهێنێت بۆیه پێویسته بوه‌ستێت له پێشێلكردنى مافى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند، “وڵاته‌كه‌ى حه‌ماس به گروپێكى تیرۆریستى نابینێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


