هێرشه‌كانى سه‌ر غه‌ززه چڕبوونه‌ته‌وه و ئیسرائیل ده‌ڵێت: ئه‌مشه‌و هێرشه زه‌مینیه‌كان فراوانتر ده‌كه‌ین

وته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل | فۆتۆ: BBC
SNN
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 27ى تشرینى یه‌كه‌م، هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه چڕبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینى و كه‌ناڵى بى بى سى به‌ریتانیش رایگه‌یاند، “ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له غه‌ززه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بیستراوه”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، “ئه‌مشه‌و هێرشه زه‌مینى و ئاسمانیهكانمان بۆسه‌ر پێگه‌كانى حه‌ماس له‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه زیاتر ده‌كه‌ین و داواش له دانیشتوانى غه‌ززه ده‌كه‌ین به‌ره‌و باشوورى شاره‌كه ناوچه‌كانى خۆیان چۆڵ بكه‌ن و له باشوورى بمێننه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى سوپاى ئیسرائیدا كه له‌لایه‌ن وته‌بێژى ئه‌و سوپایه‌وه خوێنرایه‌وه ئه‌وه‌ش خرابوهروو، “كه حه‌ماس نه‌خۆشخانه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ خۆحه‌شاردان و شاردنه‌وه‌ى دیله‌كان. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئه‌وان به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تیان هه‌یه له‌سه‌رى”.
وته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “زانیاریمان هه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى شیفا كه 4 هه‌زار نه‌خۆشى تێدایه به‌ڵكو چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ى تر له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه وه‌ك بنكه به‌كارده‌هێنرێت و سه‌رجه‌میان ژێرخانه‌كانیان پڕه له مادده ته‌قینه‌وه و چه‌كى مه‌ترسیدار”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “پێویسته ئیسرائیل هێرشه‌كانى بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه رابگرێت، چونكه ژیانى ملیۆنان كه‌سى خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه به هێرشه‌كانى ئه‌مشه‌وى”.
هاوكات كه‌ناڵى بى بى سى به‌ریتانی له‌سه‌رزارى په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، “ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له غه‌ززه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بیستراوه”.
چڕبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كان له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و كۆمپانیاى جه‌وال، كه كۆمپانیاى په‌یوه‌ندیه‌كانه له غه‌ززه راگه‌یاند، “به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه به‌ته‌واوه‌تى تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن وه‌ستاون”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


