ئەمریکا: هێڵی سور لە بارەی ئیسرائیلەوە بۆ ئەم جەنگە دانانێین

0
405

SNN

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتۆن پشتگیری لە مافی ئیسرائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خاکی خۆی، دەڵێت “هیچ هێڵێکی سور بۆ ئیسرائیل دانانێین”.

جۆن کێری، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هیچ لێدوانێک لە بارەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائل بۆ غەززە نادەن، ئەوەشی خستە روو، ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیل دەکات لەم جەنگەدا هەرگیز پشتی بەرنادات.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە و هاوکاریکردنی ئیسرائیل و گەڕانەوەی بارمتەکان.

دەڵێت “هێڵی سور بۆ ئیسرائیل لە بارەی جەنگی غەززەوە دانانێین، درێغیمان نەکردووە لە دەربڕینی نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە قوربانیانی مەدەنی لە غەززە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەوی ڕابردوو، داوا لە ئیسرائیل کرا ئاگربەست رابگەیەنێت بەڵام رەتی کردەوە و هێرشی زەمینی دەستپێکرد، کە بە چڕی غەززەی بۆردومان کردووە و قوربانی زۆر هەیە، تەنانەت بۆ جارێکی تر نەخۆشخانەیەکی غەززەی بۆردومان کردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this