دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌باته به‌رده‌م دادگا

FILE PHOTO: The International Criminal Court building is seen in The Hague, Netherlands, January 16, 2019. REUTERS/Piroschka van de Wouw/File Photo
SNN
دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ى به تۆمه‌تى “ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ” سه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئیسرائیل دادگاى بكرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ى تشرینى یه‌كه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، “كه‌ریم خان، داواكارى گشتى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى 7ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌ردانى ده‌روازه‌ى رهفهحى كردووه كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌دا و لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى باسى له “به ئامانجگرتنى نه‌خۆشخانه و خه‌ڵكى سڤیل”یش كردووه و تێیدا هاتووه، “به‌دواداچوونى ورد ده‌كه‌ین بۆ به ئامانج گرتنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و نه‌خۆشخانه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌ناو كه‌رتى غه‌ززه‌دا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌دواداچوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌نێو خاكى ئیسرائیل له 7ى تشرینى یه‌كه‌م”.
دادگاكه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه، “گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی به هاووڵاتیان مافێكى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ره‌نتیكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه نابێت هیچ لایه‌نێك به هه‌ر هۆكارێك بێت رێگرى له‌و بابه‌ته بكات”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى، “له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست رێكارى دادگایی كردنى سه‌ردانى حه‌ماس و ئیسرائیل به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ ده‌ستپێده‌كه‌ن “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


