“داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، عێراق وێران ده‌كات”

دیمه‌نى سه‌ربازێكى ئه‌مریكى له‌سه‌ر بیناى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق له‌كاتى ئێشكگریدا | فۆتۆ: AP
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، بڕیارێكه كه ره‌نگه ببێته هۆكارى وێرانكردنى عێراق، ده‌شڵێت: “بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى سوید نیگه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى عێراق به‌دواى خۆیدا هێنا”.
باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق له میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى كاريگهرییهكانى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى سویدى له عێراق كرد و وتى: “داخستنى باڵیۆزخانه‌ى سوید نیگه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى عێراق به‌دواى خۆیدا هێنا. له‌دواى ئه‌و رووداوه‌وه، چه‌ندین داواكاریمان له باڵیۆزخانه‌كانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشت كه سه‌رجه‌میان داواى ئه‌وه‌یان ده‌كرد، حكومه‌تى عێراقى گه‌ره‌نتى پاراستنى نێرده دیپلۆماسیه‌كان بكات و رێگه‌بگرێت له دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوى هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى وڵاتان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، باسم عه‌واد وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى دایه‌وه كه باس له، “ئه‌گه‌رى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا” ده‌كات له عێراق و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ئه‌و داواكارییه و بڕیارى داخستنى ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه، بڕیارێكه كه ره‌نگه ببێته مایه‌ى وێرانكردنى عێراق، چونكه هه‌بوونى ئه‌مریكا له عێراق بایه‌خێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه”.
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “هه‌ر بڕیارێك نێرده دیپلۆماسییه‌كان بكاته ئامانج به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى عێراق، چونكه عێراق پابه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى زۆرى له‌سه‌رسه‌ر شانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نێردانه”.
قسه‌كانى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق له‌كاتێكدایه كه هه‌ینى رابردوو، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق داوایكرد، “وه‌ك ده‌ربڕینى پشتیوانییه‌ك بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و به‌هۆكارى پشتیوانى بێسنوورى ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا دابخه‌ن”. هاوكات، هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا هۆشدارییاندایه هاووڵاتیهكانیان كه سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ن و به‌شێك له دیپلۆماتكاره‌كانیان كشانده‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


