“به‌غدا رازيبووه مووچه‌ى 600 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم راسته‌وخۆ دابه‌شبكات”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا رازيبووه مووچه‌ى 600 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم راسته‌وخۆ دابه‌شبكات، ده‌شڵێت: “یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بریتیه له مووچه‌ى خانه‌نشینان”.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه‌كانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم راسته‌وخۆ له به‌غداوه، له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “وردبینیكردن له ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایی عێراق به هاوكارى دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی بێت و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌ربكه‌وێت، پاشان ده‌ستبه گواستنه‌وه‌ى مووچه بكرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا مووچه‌ى ملیۆنێك و 200 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر به‌غدا؟ د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “نه‌خێر، له بودجه‌ى 2023ى عێراقدا 35 بۆ 37 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم خراونه‌ته‌سه‌ر به‌غدا. به‌غدا رازيبووه مووچه‌ى 681 هه‌زار و 979 مووچه‌خۆرى تر‌ى هه‌رێم بخرێته‌سه‌ر به‌غدا كه داتاكانیان یه‌كلابوونه‌ته‌وه”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كێشه‌ى دروستكردووه مووچه‌ى خانه‌نشینانه”، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له به‌غدا سندوقێك هه‌یه به‌ناوى سندوقى خانه‌نشینى، ئه‌م سندوقه پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى تێده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى دواى پاره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینیه‌كه‌یانى لێ دابینبكرێت، له هه‌رێمیش بڕى 14٪ و 17٪ى مووچه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام دیار نییه پاره‌كه‌ى بۆ كوێیه”.
د. جه‌مال كۆچه‌ر روونیشكرده‌وه، “مه‌حاڵه به‌غدا بچێته ژێربارى پاره‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم، چونكه پاره‌كه‌یان نه‌چووه‌ته نێو سندوقى خانه‌نشینى عێراق، ناشكرێت له‌ناو بودجه جێگه‌ى مووچه‌كه‌یان بكاته‌وه، چونكه بارگرانى دروستده‌كات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


