ویكیلیكس به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نهێنى ئیسرائیلى په‌یوه‌ست به شه‌ڕى غه‌ززه بڵاوكرده‌وه

غەززە – AA لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کە لە ٢٥یەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە، دەیان فەڵەستینی کوژران و برینداربوون. ئاژانسی ھەواڵی فەرمی فەڵەستین "WAFA" بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی ژمارەیەک ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە. ڕاشیگەیاندبووە کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانووەیەک لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن. باسی لەوەیش کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، خانوویەکیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە کە بەھۆیەوە ١٣ فەڵەستینی کوژراون. ئەوەیشی خستووەتەڕوو لە ئاکامی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ئەورووپی و خانوویەک لە باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەڵەستینی برینداربوون. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل بەچڕی گەڕەکەکانی زەیتون، شوجاعییە، تفاح ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە، ھەروەھا ڕۆژھەڵاتی جەبالیا، بەیت حانوون، شێخ زوەید باکووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد کە لە ئاکامدا، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون. ڕاشیگەیاندووە کەھەروەھا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خانوویەکیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کرد و بەھۆیەوە ١٨ فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون. ( Ali Jadallah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
پێگه‌ى ویكیلیكس تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس ئاشكرایكرد، حكومه‌تى ئیسرائیل به‌نیازى ئه‌وه‌یه بۆ هه‌میشه دانیشتوانى غه‌ززه بگوازێته‌وه بۆ بیابانى سینا له میسر.
ئه‌و بهڵگهنامهیهى كه ویكیلیس بڵاویكردوونه‌ته‌وه، تایبه‌تن به وه‌زاره‌تى هه‌واڵگرى ئیسرائیل و به‌روارى 13ى تشرینى یه‌كه‌مى له‌سه‌ره. ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئاشكرایده‌كات، “هه‌فته‌یه‌ك دواى هێرشه‌كه‌ى حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل وه‌زاره‌تى هه‌واڵگرى راپۆرتێكى 10 په‌ڕه‌یی ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه ورده‌كارى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتیانى غه‌ززه و چۆڵكردنى شاره‌كه‌ى تێدایه بۆ هه‌میشه”.
به‌پێى راپۆرته‌كه، “ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هاووڵاتیانى غه‌ززه بگوازنه‌وه بۆ سینا له میسر، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گیرێته‌به‌ر كه بریتیه له، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه وشكانییهكانمان له‌ناو خاكى غه‌ززه، هاووڵاتهكانى غه‌ززه به‌ته‌واوه‌تى باكوورى ئه‌و كه‌رته چۆڵ بكه‌ن. پاشان، ئۆپراسیۆنه‌كان له باكووره‌وه بۆ باشوور درێژ بكرێنه‌وه. ده‌روازه‌ى ره‌فه‌ح به كراوه‌ى بهێڵرێته‌وه و هاووڵاتیانى غه‌ززه بگوزارێنه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵێك خه‌یمه له باكوورى سینا. له كۆتایدا، شارێكى نیشته‌جێبوون له‌و ناوچه‌یه دروستبكرێت بۆ دانیشتووانى غه‌ززه”.
بهڵگهنامهكهى ویكیلیكس یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمیه كه ده‌ریده‌خان ئیسرائیل ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ هه‌میشه غه‌ززه چۆڵ بكرێت و دانیشتوانه‌كه‌ى بگوازنه‌وه بۆ باكوورى سینا.
A week after the Hamas attack, Israel’s Ministry of Intelligence issued a secret ten-page document outlining the expulsion of the Palestinian population of Gaza to northern Sinai, in Egypt:
1. Instruct Palestinian civilians to vacate north Gaza ahead of land operations;
2.… pic.twitter.com/3yjnhMpMn6— WikiLeaks (@wikileaks) October 30, 2023
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



