“شاندى حكومه‌تى هه‌رێم رازیبووه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه دابه‌شبكرێت”.

شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا | فۆتۆ: KRG
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له كۆتا سه‌ردانیاندا بۆ به‌غدا شاندى حكومه‌تى هه‌رێم رازیبووه كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم راسته‌وخۆ له به‌غداوه بێت، ده‌شڵێت: “كاتێك بابه‌ته‌كه دێته‌سه‌ر جێبه‌جێكردن پارتى رێگرى لێده‌كات”.
دوێنێ دووشه‌ممه د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “وردبینیكردن له ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى دارایی عێراق به هاوكارى دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی بێت و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌ربكه‌وێت، پاشان ده‌ستبه گواستنه‌وه‌ى مووچه بكرێت. له بودجه‌ى 2023ى عێراقدا 35 بۆ 37 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێم خراونه‌ته‌سه‌ر به‌غدا. به‌غدا رازیبووه مووچه‌ى 681 هه‌زار و 979 مووچه‌خۆرى تر‌ى هه‌رێم بخرێته‌سه‌ر به‌غدا كه داتاكانیان یه‌كلابوونه‌ته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ى تشرینى یه‌كه‌م، چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNی راگه‌یاند، “بەداخەوە تا ئێستا ئەو شاندانەی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن نەیانتوانیوە ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنن، نه گه‌ره‌نتى ناردنى مووچه نه گه‌ره‌نتى ناردنى پاره‌ى مووچه‌یان به قه‌رزیش پێنه‌كراوه”.
له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا، چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پاش زۆربوونی فشارەكان لەسەر حكومەتی هەرێم بەهۆی نەدانی مووچەوە، ئەو شاندەی دێنە بەغدا بە زارەكی رازیبوون كە مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا، بەڵام ئەم بابەتە بە ئاشكرا لەلایەن پارتیەوە دژایەتی دەكرێت و كاتێك دەبێتە كردار پارتی رێگەنادات ئەو كارە بكریت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى هۆكارى دژایه‌تیكردنى ئه‌م بابه‌ته چیه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه؟ چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف وتى: “بیانووی ئه‌وان بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه گوایه مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


