حكومه‌تى عێراق یه‌كه‌مین سزاى به‌سه‌ر كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم-دا سه‌پاند

لۆگۆى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم | فۆتۆ: KT
SNN
كۆمسیۆنى راگه‌یاند و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق به فه‌رمى داواى له كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیكردن كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بپچڕێنن.
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه به‌روارى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى تشرینى دووه‌مى له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى راگه‌یاند و گه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق ئاراسته‌ى هه‌ردوو كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و ئه‌سیر كراوه هاتووه، “به‌پێى یاساى ژماره 65ى ساڵى 2004 تایبه‌ت به مۆڵه‌تپێدانى كۆمپانیاكان فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بوه‌ستێنن”.
له فه‌رمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له به‌روارى 30 ئابى 2023ه‌وه مۆڵه‌تى كاركردنى به‌سه‌رچووه و چه‌ندین كێشه‌ى دارایی و ته‌كنیكى هه‌یه، بۆیه ئێوه به‌رپرسیارن له‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵى بپچڕێنن تاوه‌كو پێداچوونه‌وه به كاره‌كانیدا ده‌كات و قه‌رزه‌كانى داده‌ته‌وه”.
ده‌قى بڕیاره‌كه

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



