هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دیاریكردنی خاڵه سنورییه‌كان له چیای قه‌ره‌چوغ گه‌یشتنه رێككه‌وتن

SNN-
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری شه‌شی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ربازی باڵای عێراق كۆبونه‌ته‌وه و گەیشتوونەتە “رێکەوتنێکی گونجاو” بۆ چارەسەرکردن و دیاریکردنی خاڵە نوێیەکان لە چیای قەرەچوغ.
سیروان بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری شه‌شی پێشمه‌رگه له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “بەمەبەستی چارەسەریی ئەو شوێنانەی چیای قەرەچوغ لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بە یاوەری سوپاسالاری پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر و چەند فەرماندەیەکی دیكه وەزارەتی پێشمەرگە کۆبونەوەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی سوپای عێراق کە لە سوپاسالاری عێراق، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و چەندین ئەفسەری باڵای تری سوپای عێراق ئەنجامدا و بەشێوەی مەیدانی ئەو شوێنانەمان بەسەرکردنەوە”.
دەشڵێت:” هەردولا گەیشتنە رێکەوتنێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردن و دیاریکردنی خاڵە نوێیەکان لە چیای قەرەچوغ و جەختیش لە هەماهەنگی بەردەوام کرایه‌وه له‌نێوان هێزی پێشه‌رگه و سوپای عێراقدا.
رۆژی 22/10/2023 دوای چۆڵكردنی بنكەكانیان لەسەر چیای قەرەچووخ لەلایەن پەكەكەوەو رادەستكردنی بە سوپای عێراق، شەر لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق روویداو بەهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهیدبوون و 8ی دیكەش برینداربوون، لەبەرامبەردا 2 سەربازی سوپای عێراق كوژران و 6ی دیكەش بریندار.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



