به‌غدا به ئه‌نقه‌ست هانى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات پاره‌كه‌مان ببڕن

دیندار زێبارى، رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا به مه‌به‌ست هانى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌دات ئه‌و پرۆژانه‌ى تایبه‌ت به ئاواره‌كان له هه‌رێم ده‌یكه‌ن راى بگرن و نه‌ینێرن، ده‌شڵێت: “رێژه‌ى 80٪ى بارگرانى دارایی كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له‌سه‌رشانى حكومه‌تى هه‌رێمه”.
دیندار زێبارى، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى تشرینى دووه‌م، دیندار زێبارى، رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر وتى: “رۆژ به رۆژ پرۆژه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌ینێرن بۆ هه‌رێمى كوردستان كه‌مده‌بێته‌وه، بۆ نمونه، یونى تاد ئێستا پرۆژه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر چاودێریدان بۆ ئه‌وه‌ى كۆتاییان پێبهێنرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا دیندار زێبارى په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق راكێشا كه، “به‌مه‌به‌ست هانى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌دات پاره‌كانیان له هه‌رێم خه‌رج نه‌كه‌ن” و وتیشى: “به‌غدا بڕیاریداوه سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان دابخات، بۆیه به مه‌به‌ست هانى ئاژانسه‌كانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى پاره بۆ هه‌رێم نه‌نێرن، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه خراپه”.
به وته‌ى دیندار زێبارى، “رێژه‌ى 80٪ى بارگرانى دارایی كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له‌سه‌رشانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له ئێستادا”.
رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمى كوردستان له‌باره‌ى پرسى ناردنى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، ره‌خنه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گرت و وتیشى: “به‌داخه‌وه له‌پرسى ناردنى مووچه و بودجه‌دا بۆ هه‌رێم فشاره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆسه‌ر به‌غدا زۆر لاوازه”.
له ئێستادا 36 كه‌مپى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه كه ئاواره و په‌نابه‌رى رۆژئاواى كوردستان، رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئاواره‌ى شه‌ڕى داعش و ناوچه‌كانى عێراقى تێدایه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


