
باران بارین
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی پروشکە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم کەهەندێ جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت, رێژەی دابارین لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی) و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە.
هەروەها سبەى هەینی 3ی تشرینی دووەمی2023، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سوور لەسەر هەرێم, ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت ,لەگەڵ بارینى نمە باران کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم وە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت, هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت .
هەروەها کەشناسی بڕی بارانى 24 کاتژمێرى ڕابردووى بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە:-
دهۆک 1.6 ملم
زاخۆ 3.4 ملم
ئاکرێ 3.2 ملم
ئامێدى 4.0 ملم
بامەرنێ 3.2 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوکان 0.4 ملم
هەڵەبجە 2.6 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم
کەلار 0.6 ملم
کانى ماسى 1.4 ملم
مانگیش 3.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
ڕانیە 1.7 ملم
سەرکەپکان 6.6 ملم
چوار قوڕنە 5.0 ملم
پێنجوێن 15.2 ملم
قەڵادزێ 0.6 ملم
باتوفە 5.8 ملم
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


