لیوای ٦١ بەفشاری چەک گردبوونەوەیەک بەجوتیارانی کەرکوک چۆڵدەکات

وێنەی گردبوونەوەکە
SNN- عیماد جەباری
لەلایەن هێزەکانی لیوای ٦١وە گردبوونەوەیەک بەجوتیارانی کەرکوک چۆڵکرا کە داوای وەرگرتنی بەرهەمەکانیان دەکرد و تەقەشیان بەسەردا کرا.
نەجات مەحمود یەکێک لەو جوتیارانەی بەشدار بووە لەگردبووونەوەکە بەSNNی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی نیسک لەگەڵ بەرهەمی دانەوێڵەکەماندا رواوە و تێکەڵ بەگەنم بووە، سایلۆکانی کەرکوک وەریناگرن.
وتیشی: “بەشێکی زۆری بەرهەمەکان لەناوچە جیاوازەکان بەو شێوەیەیە و تاوانی جوتیاری تێدا نییە، بەڵکو تاوانی حکومەتە ئەو تۆوەی داوێتی پێمان خراپ بووە”.
لەسەروبەندی گردبوونەوەکەشدا لیوای ٦١ی تایبەت بەئەنجومەنی وەزیران پەلاماری گردبوونەوەکەیاندا و بە فشاری تەقەکردن بڵاوەیان پێکردن، دەستیشیانگرت بەسەر سێ کامێرای رۆژنامەنووساندا.
رۆژنامەنووس کاروان ساڵەیی بەSNNی راگەیاند: هێزەکە لەگەڵ تەقەکردندا پەلاماری رۆژنامەنوسانیاندا و دەستبەجێ کامێرای سێ کەناڵیان برد کە دوانیان عەرەبی و ئەوەی دیکە کوردی بوو.
وتیشی: “دوای ئەوەی تۆماری خۆپیشاندانەکەیان سڕییەوە و ئیهانەیەکی زۆر بەرۆژنامەنوسانکرا کامێراکانیان داینەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



