
ئەنجامدانی پشکنین بۆ کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی وارماوا وەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاریکرا، بەرپرسانی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەكەن سەردانی ئەو گەڕەكە نەكەن كە تووشبووەكەی تیادا تۆماركراوە.
ڕێبین حەسەن، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هاوڵاتییەی كە شەوی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا، دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕینی ناحییەی وارماوایە، پێشتر سەردانی نەخۆشخانەكەمانی كردووە كە تووشی تایەكی بەرز و تەنگە نەفەسی بووە و بەركەوتنیشی لەگەڵ پزیشكان و كارمەندانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی خراپیی باری تەندروستی بە ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان ڕەوانەی سلێمانیمانكرد، پاشان لەوێ پشكنینیان بۆ كردووە دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا كە لە سبەیەوە دەستبكەین بە ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی كە بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو نەخۆشە هەبووە.
ئەو بەرپرسەی نەخۆشخانەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاسایش پۆلیس و تەندروستیمان ڕاسپاردووە چاودێری گەڕەكی ڕاپەڕین بكەن لە ناحیەی وارماوا، بۆ ئەوەی كەمترین بەركەوتن هەبێت تا ئەو كاتەی سبەی دەستدەكەین بە ئەنجامدانی پشكنین بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەكە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین سەردانی ئەو گەڕەكە نەكەن تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبینەوە لە نەبوونی هیچ هەڵگرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە و سنوورەدا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



