
ئۆزگور ئۆزیل، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی توركیا، كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پارتی گەلی كۆماری لە كەمال کلیچدار ئۆغلۆ بردەوە.
هەڵبژاردنەكە، لەكۆنگرەی ساڵانەی حزبەكە لە ئەنقەرە بەرێوەچوو لە خولی یەکەم هیچكام لە ركابەرەكان نەیانتوانی زۆرینە بەدەستبهێنن، هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم.
لە هەڵبژاردنەکەدا ئۆزیلی تەمەن (46) ساڵ كە لەلایەن ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵەوە پشتیوانی دەكرا، (812) دەنگی هێنا لە كۆی (1366) دەنگ، لەكاتێكدا کلیچدار ئۆغلۆی تەمەن (74)ساڵ (536) دەنگی بەدەستهێنا.
ئەم کۆنگرەیە دوای دۆڕانی کلیچدار ئۆغلۆ بەرامبەر بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، دێت کە لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، كە لەمانگی ئایاری رابردودا بەڕێوەچوو.
ئۆغلۆ ماوەی (13) ساڵ سەرۆكایەتی پارتی گەلی كۆماری كرد، رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بوەوە لەناو حزبەكەی، بەهۆی ئەوەی رەتیدەكردەوە لە سەرۆكایەتیكردنی حزب لابچێت، سەرەڕای هەموو ئەو شكستانەی رووبەڕووی بووەتەوە لەماوەی دەستبەكاربونی لەسەرۆكایەتی حزبەكە لەدوای ساڵی (2010)وە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



