
دادگای فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، کۆببێتەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەم، دادگای باڵای فیدڕاڵی تاوتوێی ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
ناوەڕۆکی سکاڵاکە بریتییە لەوەی سکاڵاکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە ماددەکانی 1، 15،9 ، 22 ، 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992) بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و داوادەکەن کەمبکرێتەوە، هاوکات داوای گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی دەکەن.
سکاڵاکە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، تاکو ئێستا چەند جارێک دادگاکە ئەو دانیشتنەی دواخستووە، وابڕیارە ئەمڕۆ لەسەر هەمان کەیس دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



