ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه په‌یامێكى گرنگ بۆ ئێران ده‌نێرێت

سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: FP
SNN
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو بگاته عێراق، به‌پێى میدیاكانى عێراقیش، “بلینكن ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه په‌یامێك بۆ ئێران بنێرێت له‌باره‌ى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل”.
شه‌وى رابردوو میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كرد، “بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو بگاته به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات”.
له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نتۆنى بلینكن، میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى تشرینى دووه‌م، له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه ئاشكرایان كرد، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سێ پرسى سه‌ره‌كى هه‌ڵوه‌سته ده‌كات له سه‌ردانه‌كه‌یدا و سێ په‌یامى سه‌ره‌كى پێیه كه یه‌كه‌میان بریتیه له، هێرشه ناو به‌ناوه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكى چه‌كداریی ئیسلامیه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانى خۆى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و هێرشانه مه‌ترسى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى سه‌ربازانى ئه‌مریكا دروستكردووه”.
له‌باره‌ى په‌یامى دووه‌مى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، میدیاكانى عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “بلینكن به روونى ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناوچه‌كه ناتوانێت باوه‌ش بۆ شه‌ڕێكى نوێ بكاته‌وه به‌تایبه‌ت كه ئێستا خۆى به شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه گیرۆده بووه و دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى تێكداوه”.
به‌پێى میدیاكانى عێراق، “ناردنى په‌یامێك بۆ تاران له‌ڕێگه‌ى به‌غداوه یه‌كێكى تره له مه‌به‌سته‌كانى سه‌ردانه‌كه”، له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرایان كردووه، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه ئه‌و په‌یامه بۆ ئێران بنێرێت كه ئه‌مریكا ویستى ئه‌وه‌ى نییه هێزى چه‌كدارى بنێرێت بۆ شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل و پێویسته ئێرانیش ئاگادارى مه‌ترسى پشتگیریكردنى هێزه چه‌كدارییه‌كان بێت”.
دوێنێ شه‌ممه عامر فایز، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ردانه‌كه‌ى بلینكنى “به زۆر گرنگ” وه‌سف كرد و وتى: “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق به رۆڵى خۆى هه‌ڵبستێت له رێگریكردن له گه‌وره‌بوونى به‌ره‌ى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پرسى به ئامانج گرتنى بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق بخاته‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


