عێراق و ئێران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌نێت

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: INI
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆككۆمارى ئێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌نرێت، سه‌رۆككۆمارى ئێرانیش ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا دووڕووانه مامه‌ڵه ده‌كات له بابه‌تى شه‌ڕى حه‌ماس و غه‌ززه‌دا، چونكه چه‌ك بۆ ئیسرائیل ده‌نێرێت و هاوكاریشى ده‌كات له كوشتنى منداڵانى غه‌ززه‌دا”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران، له‌دواى گهیشتنیشنى له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران پێشوازیلێكرا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان له سه‌عد ئابادى تاران ئه‌نجامدا.
له به‌شى یه‌كه‌مى كۆنگره‌كه‌دا، ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران باسى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیلى كرد و رایگه‌یاند، “كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته شه‌ڕ رابگیرێت و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت، چونكه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى سڕینه‌وه‌ى گه‌لێك و شه‌ڕى كوشتنى ژن و منداڵه، له‌ژێر سه‌رپه‌شتى رۆژئاوادا ده‌كرێت”.
سه‌رۆككۆمارى ئێران به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ ره‌خنه‌گرتن له ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا و وتیشى: “هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى كه ئیسرائیل ئهنجامیاندادهت به هاوكارى ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوایه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه ئه‌مریكا ده‌ریده‌بڕێت له‌باره‌ى شه‌ڕى غه‌ززه دووره له راستیه‌وه و دوو روویهتیه، چونكه ئه‌وه ئه‌وانن كه چه‌ك و هاوكارى بۆ ئیسرائیل ده‌نێرن بۆ شه‌ڕى غه‌ززه”.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، “به‌شێكى گفتوگۆكه‌مان تایبه‌تبوو به شه‌ڕى غه‌ززه و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین پێویسته ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى ئه‌و وڵاته دروستبكرێت كه پایته‌خته‌كه‌ى قودس بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتیشى: “كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شكستیهێناوه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى غه‌ززه و به‌رگریكردن له خه‌ڵكى غه‌ززه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “ئاماده‌ین سندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى غه‌ززه پاره‌دار بكه‌ین و له هه‌وڵیشداین بۆ ئه‌وه‌ى به رۆڵى خۆمان هه‌ستین له راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست و هاوكاریكردنى هاووڵاتیانى سڤیل”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


