
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابریارە سبەی سێشەممە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام بەڕێوەبچێت، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بۆ SNNئاشكرا دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەی سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە چوارچێوەی ئەو راسپاردانەدایە كە لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دەرچوون بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێش لەگەڵ پارتی باس لە چەندین دۆسیەی گرنگ و جێی بایەخی هەردوولامان دەكرێت.
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت:” شاندەكەی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت كۆبوونەوەكەش لە پیرمام بەڕیوەدەچێت، كە تیایدا باس لە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نیوان هەولێر و بەغدا و گرفتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و بابەتی مووچە و بودجەی هەرێم و چەندین بابەتی دیكەی هەنووكەیی باسییان لێوەدەكرێت.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد: كۆبوونەوەكەی سبەی كۆتا كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی نابیت، بەڵكو كۆبوونەوەی دووەم و سێیەمیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت ئامانجی هەردولاشمان ئەوەیە كە پەیوەندییەكانی نێوانمان بەتەواوی ئاسایی بكەینەوە و ئەو گرفتانەی لەنێوانمان هەیە چارەسەریان بكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


