شارەزایەکی کەشناسی: ناوەراستی ئەم مانگە بارانێکی زۆر دەبارێت و لافاو دروستدەبێت

0
730
دیمه‌نێك له‌ لافاو له‌ شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN

SNN-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینیدەکات لە ماوەی 15 بۆ 18 مانگ ئەگەری بارانبارینێکی زۆر و بەرچاو ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە جاروبار بارینی تەرزەشی ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێکی کراوە ئەبێت لەماوەی ئەم شەپۆلەدا.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، بڵاویکردووەتەوە، کاریگەری ئەو شەپۆلەی پێشبینی دەکرێت ناوچەکانمان بگرێتەوە لەیەکگرتنی دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێکدێت بەھاتنی شێ بەرز و چڕبوونەوەی لەسەر ناوچەکانمان لەماوەی 15 بۆ 18 مانگ ئەگەری بارانبارینێکی زۆر و بەرچاو ئەبێت ھەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ بێ جیاوازی شێوازی دابارینەکان زیاتر بەخوڕ ئەبن لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە جاروبار بارینی تەرزەشی ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێکی کراوە ئەبێت لەماوەی ئەم شەپۆلەدا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” ھاتنی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان دڵخۆشکەرە دەرگای کرانەوەی بارانی زیاتر ئەبێت لە داھاتوودا کە لەماوەی ڕابردووشدا بەھۆی ھەندێ ھۆکار و گۆڕانی کەشوھەوا ئەم پێشھاتانە دواکەوت و پێشبینیەکان بەو جۆرەبوون کە لەکۆتایەکانی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگە بارانێکی زۆر ببارێت، ئەم شەپۆلە قەرەبووی ئەو ماوەیەش دەکاتەوە دەستپێکی ئەو ساڵە باراناویە ئەبێت کە بۆ وەرزی ئەمساڵ چاوەروانی ئەکەین لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this