وەزیری بەرگری ئەمریکا “گروپێکی چەکداری ئێرانمان لە سوریا کرد ئامانج”

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا
SNN
وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشکرایکرد، بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی وڵاتەکەی، گروپێکی سەر بە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند:” بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، هێزەکانمان بنکەیەکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای ئێرانیان لە سوریا کردە ئامانج، هێرشەکە لە رێگەی دوو فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدراوە و ئامانجەکەش کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بووە، ئەم هێرشەش لە پێناو بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان ئەنجامدراوە و وەڵامێکیشە بۆ حەو هێرشانەی لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێران دەکرێتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا”.
وتیشی” ئامادەین رێوشوێنی زیاتریش بگرینە بەر لەپێناو بەرگریکردن لە هێز و دامەزراوەکانمان، لە هەمانکاتدا داوا دەکەین گرژییەکان پەرە پێنەدرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



