هێرشەکانی ئیسرائیل بەبڕی 80 ملیۆن دۆلار زیانی بە هێڵەکانی کارەبای غە*ز*زە گەیاندووە

- لە ٣٣يەمین ڕۆژی جەنگدا، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینیی و دەریاییەوە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. ( Ali Jadallah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-
لەو هێرشە چڕانەی ئیسرائیلدا کە 33 ڕۆژە دەیکاتە سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، بەبڕی 80 ملیۆن دۆلار زیان بەر کەرتی کارەبای کەرتەکە کەوتووە. بە درێژایی 235 کیلۆمەتر، هێڵەکانی کارەبای ڤۆڵتیەی نزم و مامناوەند لە کەرتی غە*ز*زە زیانیان پێگەیشتووە.
سەلامی مەعروف،سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە رایگەیاند: “لە ئاکامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا دەیانکاتە سەر کەرتی غە*ز*زە، 10 هەزار و 569 کەس گیانیان لەدەستداوە کە چوار هەزار و 324یان منداڵ و دوو هەزار و 823 یان ژنن، 26هەزار و 475 کەسیش برینداربوون”.
مەعروف باسی لەوەشکرد کە هێشتا کەسانێک لەژێر داروپەردووی ئەو بینایانەدان کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە ڕووخاون و، زیاتر لە سێ هەزار کەس بێسەروشوێنن.
راشیگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بە درێژایی 235 کیلۆمەتر هێڵەکانی کارەبای ڤۆڵتیەی نزم و مامناوەند لە کەرتی غە*ز*زە زیانیان پێگەیشتووە.
وتیشی: “هێرشەکانی ئیسرائیل بەبڕی 80 ملیۆن دۆلار زیانی بە هێڵەکانی کارەبای غە*ز*زە گەیاندووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



