‘ئەو ئاستەنگانەی بۆ بەدەستهێنانی دۆلار دروستكراون هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار’

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جیاواز و دەبێت حكومەت و بانكی ناوەندی بە خێرایی ڕێگاچارەی پێویست بگرنە بەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بەرز نەبوونەوەی نرخی دۆلار چونكە ئاستەنگی زۆر هەن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار لەلایەن بازرگانانی بچوك بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بە نرخی فەرمی.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕایگەیاند: ئەو ناجێگیرییەی كە لە نرخی دۆلار و دیناردا هەیەپەیوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەیە كە هۆكارەكان جیاواز و زۆرن، بۆیە بەرزبونەوەی ئێستای نرخی دۆلار پەیوەندی بە خەرجنەكردنی بودجەیە بەشێوەی پێویست بۆ ئەوەی لەلایەن كاندیدەكانی هەڵبژاردنەوە بەكارنەهێندرێت بۆ مزایەدەی سیاسی، هاوكات هەولێك هەیە دەیەوێت سیستمی سویفت بۆ پارەدان شكست بهێنێت و كاری پێنەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارەكانی دیكەش ئەو ئاڵۆزییە زۆرانەن كە لەڕێگەی كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەران وبازرگانان وپیاوانی كەرتی تایبەتدا هەیە بۆ بەدەستهێنانی دۆلار لەپلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی، جگە لەكۆنترۆڵی مافیاكان بەسەر ئەو پلاتفۆرمە دۆلارەی كە لەڕێگەیەوە خەرج دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرەكانی بانكی ناوەندی بۆ نزمكردنەوەی نرخی دۆلار چارەسەری كاتین و درێژخایەن نین، ئەو رێگایانە هاوكار نین بۆ چارەسەركردنی كێشەی دۆلار.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی تارادەیەكی باش گرفتی بەرزی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار چارەسەر بكرێت دەبێت ئاسانكاری زۆر بۆ وەبەرهێنەران و ئاسانكردنی ڕێكارەكانی حكومەت بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بكرێت، جگە لە لێدانی مافیاكان و كەمكردنەوەی كاریگەرییان و كۆنتڕۆڵكردنی بەسەر بانكەكاندا، هەروەها بانكی ناوەندی و حكومەتیش دانیشتنێكی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئەنجامبدەن و ڕێكاری پێویست و جدی بگرنەبەر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


