كاندیدانی یەكێتی كار دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی دژ بە كورد لەناوچە جێناكۆكەكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدەكانی لیستی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) دەدەن كە لەدژی گەلی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی ناوچەكە دەركراون، تا ئێستاش لەلایەن پارێزگارە بە وەكالەتەكان بەسەر خەڵكی رەسەنی پارێزگاكەیاندا كارییان پێدەكرێت.
بڕیار شوانی كاندیدی ژمارەی 18ی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە كە ژمارەكەی 142 ەوە بە SNNی ڕاگەیاند: “ئامانجی سەرەكیمان لە خۆكاندیدكردن لە هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە بۆ ئەوەیە كە ئەگەر هاووڵاتیان متمانەمان پێبدەن ئێمەش جێگەی ئەو متمانەیەی ئەوان بین و بتوانین خزمەتیان بكەین بە بێ جیاوازی، بەتایبەت لەم دۆخەدا كە شاری كەركوك بەدۆخێكی نەخوازراودا تێدەپەڕێت و پارێزگارێكی سەپێندراو بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی دیاركراو كاردەكات و مافی پێكهاتەكانی دیكە پێشێل دەكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانمان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) یە چونكە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2006 سەرجەم بڕیارەكان رەتكراونەتەوە، بەڵام تا ئێستاش بەشێك لە پارێزگارەكان لە ناوچە جێناكۆكەكان كاری پێدەكەن، بۆیە كارپێكردن بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەتكردنەوەی ئەم یاسایانە لە پێشینەی كارەكانمان دەبێت.”
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ماددەی 140 كە ماددەیەكی دەستورییە جێبەجێ بكرێت، كۆتایی بە سەرجەم بڕیارەكانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) دێت و مافی پێكهاتەكانیش پارێزراو تر دەبێت ئەگەر كورد بەشێكی زۆر لە كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدەستبهێنێت ئەوا پارێزگارێكی كورد دەبێتە پارێزگاری كەركوك، بەتەواوی كۆتایی بە ئەو بڕیارە نادەستوریی و نا یاساییانە دەهێنین، بۆیە ئەركی هەموومانە كە هەوڵبدەین زۆرترین كاندیدمان بگەیەنینە ئەنجومەنی پارێزگاكان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


