” ئەگەر تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو خوێندن دەستپێنەکات ساڵی خوێندن بە تەواوی هەژمار ناکرێت”

خوێندنگایەکی هەرێم
SNN-
دواکەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان، ڕاپەرین و قەزای کۆیە نزیک دەبێتەوە لە دوو مانگ و نوێنەری مامۆستا ناڕازییەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیەش دەڵێن، بەپێی یاساکانی یونسکۆ پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی “هێڵی سوردایە”، ئەگەر تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو مامۆستایان بایکۆت نەشکێنن، ئەوا ساڵی خوێندن بە تەواوی هەرێم هەژمارناکرێت.
دڵشاد میرانی، یهكێك له رێکخەری خۆپیشاندانەکان و نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی، راگەیاند، “پڕۆسەی بایکۆت بوە بەناچاری، چونکە لەهەمو دونیادا ئەرک هەیە و ماف هەیە، بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مافەکانی بۆ موچە خۆران هەرنییە، یان هەر زۆر زۆر خراپە، لەبەرامبەر ئەو ئەرکەی کە موچەخۆران بەئەنجامی دەگەیەنن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” لەئەنجامی بایکۆت زیاتر لە 713 هەزار خوێنکار لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بێبەشن لە خوێندن، ئەوەش یەکسانە بە زیاتر لە 45 هەزار مامۆستا، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت حکومەتی هەرێم زۆر کەمتەرخەمە بەرامبەر بە پرۆسەی خوێندن و خستویەتییە مەترسییەوە، چونکە بەپێی یاساکانی یونسکۆ بێت لە هەر شوێنیێک بەهەر هۆکارێک 45 رۆژ خوێندکاران وانەنەخوێن و خوێندن سفر بێت ئەوە ئەو ساڵە ئەهژمار ناکرێت”.
هەروەها شەهێن عوسمان، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە هەژمارنەکردنی ساڵێکی خوێندن لە ئەگەری ئەوەی تا 15-11 پرۆسەی خوێندن دەستپێنەکات پشت ڕاستی کردەوە و بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوه، “نازانم پلانی وەزارەت چیە، خوێندن درێژ دەکاتەوە یاخود ئایە مەنهەجی خوێندن دەگۆڕێت یا کەمی دەکاتەوە، ئەوکات دەبێتە رێکەوتن لە نێوان وەزارەتی پەورەردە و یونسێف”.
دڵشاد میرانی، رێکخەری خۆپیشاندانی موچەخۆرانی سلێمانی باسی لهوهشكرد، “هەرێمی کوردستان بەگشتی بەیەک پاکێج لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، بۆیە ئێستا لەدوا قۆناغەکانی هێڵی سوری داخستندایە، بەو هیوایەین حکومەتی عێراق بێت یان هەرێم هەر لایەنێک بتوانێت داخوازی مامۆستایان جێ بەجێبکات تا ئەو مەترسیە تێپەڕێنین”.
هەروەها ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، “هەژمارنەکردنی ساڵی خوێندن لە دەسەڵاتی یوسنکۆ نییە، بەڵکو حکومەت دەتوانێت بڕیار بدات، دۆخەکە مەترسیدارە و بەو هیوایەین بەزوی خوێندن دەستپێبکات، تا نەگەینە حاڵەتێکەوە چارەسەر نەکرێت”.
راشیگەیاند:”موچەخۆران مافی خۆیانە شایستە داراییەکانیان وەربگرن، داوامانکردوە هیچ نەبێت لەداهاتی ناوخۆ موچەی مانگی 9 مامۆستایان و فەرمانبەران دوای ئەم چەند ڕۆژەی خشتەی موچەی مانگی هەشت بدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


