ئەمریکا ئاماری بریندارانی سەربازەکانی لە عێراق و سوریا ئاشکراکرد

SNN
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی هێرش و پەلامارەكان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریادا 46 هێرش بووە و کارمەندەکانیان تەنها بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووەم، سابرینا سینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هێرش و پەلاماری گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە 17ی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تاکو ئێستا، لە عێراق و سوریا گەیشتوونەتە 46 هێرش.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەو هێرشانەدا 56 سەربازی ئەمریكی برینداربوون، کە برینی زۆربەیان سوک بووە.
لە دوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەززە و پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، گروپە چەكدارەكان لە عێراق و سوریا، هێرشییان بۆسەر ئەو بنكە و پێگانە دەستپێكردووە كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدا جێگیركراوە، دوایین هێرشی ئەو گروپانەش، هێرشە درۆنییەكەی دوێنێ شەوی سەر فڕۆكەخانەی هەریر بوو لە هەولێر.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



