نوێترین زانیاری لەبارەی دەستبەكاربوونی دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق

0
1862
دیمه‌نى ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق | فۆتۆ: AP

SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئایندەیەكی نزیكدا دوو لیوا هاوبەشەكەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكاردەبن و دەبنە بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق، ده‌شڵێت: “مووچە و بودجەكەیان لەسەر حكومەتی عێراقه‌ و لە پرۆژەیاسای بودجە پشكیان بۆ تەرخانكراوە”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى تشرینى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لایەنە پەیوەندیدارەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی سەرقاڵی پێكهێنانی لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقن، لەئێستادا كاروبارەكانی دەستبەكاربوونی دوو لیوا ھاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەكۆتا گه‌یشتووه‌ و دەبنە بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق”.

له‌باره‌ى په‌یوه‌ستى دارایی و ئیدارى ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشى: “لەڕووی ئیداری و كارگێڕییەوە ئەو دوو لیوا هاوبەشە مووچە و بودجەیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ دابیندەكرێت، هاوكات لە پرۆژەیاسای بودجەدی گشتی عێراقیشدا پشكی ئەو دوو لیوا هاوبەشە لە مووچە و بودجەكانیان دیاریكراوە و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەردراوە”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ى ده‌ستبه‌ خه‌رجكردنى بودجه‌ و مووچه‌ى ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌ ده‌كرێت؟ هەرێم كەمال ئاغا ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچە بۆ ئەو دوو لیوا هاوبەشە خەرجدەكرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستبەكاردەبن و ئەركەكانیان بۆ دیاریدەكرێت كە زیاتر پاراستنی ئەو ناوچانەیە كە بۆشایی ئەمنی تیادا دروستبووە و مەترسی بوونی چەكدارانی داعشیان تیادا ماوە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this