ئه‌مریكا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى ناڕاست له‌لایه‌ن دژه تیرۆرى پارتى هاته‌ده‌نگ

وێنه‌ى به‌شێك له‌و راپۆرته‌ى كه ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى دژه تیرۆرى پارتى بڵاویكردووه‌ته‌وه | فۆتۆ: VOA
SNN
ده‌نگى ئه‌مریكا كه میدیایه‌كى سه‌ربه حكومه‌تى ئه‌مریكایه ئاشكرایده‌كات، هێزى دژه تیرۆرى كوردستان كه سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه و به‌شێكه له ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم زانیارى ناڕاست له‌باره‌ى ئه‌و بۆردومانانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌نێو خاكى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن.
پێگه میدیاییه‌كه له نوێترین راپۆرتیدا نووسیویه‌تى، “رۆژی دووشەممە، 6ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، نزیکی کاتژمێر 11:30 خولەک، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆندا لە گوندی بۆسکێنی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە، چوار کەس برینداربوون. کەمتر لە کاتژمێرێک دوای رووداوەکە، دژەتیرۆری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا گروپێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون”، بەڵام بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا دوای رووداوەکە زانیارییەکانی دژەتیرۆری پشتڕاستنەکردەوە. بە گوێرەی لێدوانی کەسی نزیکی قوربانیەکان و پزیشکی چارەسەر، هیچ کەس لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستنەداوە و تەنها دووان لە قوربانییەکان ئەندامی پەکەکەن و ئێستا تەندروستییان جێگیرە و لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرن”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یدا ده‌نگى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دەنگی ئەمەریکا لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندی کرد بە دەزگای دژەتیرۆر و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە وەڵامیان نەداوەتەوە”.
هاوكات ده‌زگا میدیاییه‌كه لێدوانى جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەى گواستووه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه كه وتویهتى: “درۆکردن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی گرنگ و هەستیار کە پەیوەندیدارە بە هێزەکان یان رێکخراوەکان بەشیوازێکی ناڕێک یان درۆ بڵاوبکرێتەوە بێگومان دەبێتە زەرەرێک بۆ ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی و گشتی بۆ وڵاتەکە، دەبێتە هۆکارێک بۆ نەمانی متمانە لە نیوان هاووڵاتییان بە گشتی و راستگۆیی ئەو دامودەزگایانەی سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرین. ئێستا لە واقعدا دەبینین گلەیی و گازندەیەکی زۆر هەیە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانان بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی بە هەموو توانای خۆیان هاوکاری هەرێم بوون لەرووی دبلۆماسی و سیاسی و پشتیوانی هێزەکانی هەرێم بوون بە هەموو دامودەزگاکان بە هێزە سیاسی و ئەمنی و هەواڵگرییەکان”.
ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لە سەرووی هەمویانەوە ئەمەریکا لەم دوو سێ ساڵەی دوایی گلەیی و گازندەی زۆر دەکەن هەم دەربارەی شێوازی بەکارهێنانی ئەو هێزانە هەم شێوازی کارکردنی ئەو هێزانە هەم مامەڵەکردنی ئەو هێزانە لە کاری رۆژانەیاندا لەگەڵ رووداوەکاندا، لەگەڵ شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان هەم شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ یەکتریدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


