توركیا هێزى زیاتر له‌سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان جێگیر ده‌كات

فهرماندهیهكى سوپاى توركیا له‌كاتى شیكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل و تووندتربوونهوهى گرژیه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ش، توركیا هێزى سه‌ربازى نوێ له زاخۆ و باتوفا جێگیر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى تشرینى یه‌كه‌م، پێگه‌ى به‌غداد ئه‌لیه‌ومى عێراقى له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “توركیا مه‌وداى هاتنهناوهى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان فراوانتر كردووه و هێزى نوێى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان جێگیر كردووه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه‌ى هێزه نوێیه‌كه‌ى توركیاى تێدا جێگیر كراوه، ئاشكراشیكردووه، “توركیا به‌شێكى هێزه‌كه‌ى له زاخۆ و باتوفا له هه‌رێمى كوردستان جێگیر كردووه و سه‌نگه‌رى نوێیان لێداوه”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “فراوانتركردنى مه‌وداى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى توركیا ته‌نیا له‌سه‌ر زاخۆ و باتوفا نییه، به‌ڵكو له ناوچه‌ى مه‌حمودیه له‌سه‌ر سنوورى سووریاش هه‌مان پرۆسه به‌ڕێوه‌ده‌بات”.
فراوانتركردنى چالاكیيه سه‌ربازیه‌كانى توركیا له‌نێو خاكى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه رۆژى یه‌كشه‌ممه 29ى تشرینى یه‌كه‌م، قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق له په‌راوێزى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى مه‌زراى سه‌رۆك مام جه‌لال له سلێمانى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان باسى رێككه‌وتنى ئه‌منى توركیا و عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كرد به‌مه‌به‌ستى سنوورداركردنى چالاكییه‌كانى توركیا له‌نێو خاكى هه‌رێم و وتى: “سه‌رقاڵى هه‌نگاونانین بۆ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنوور” و ئاشكراى كرد، “عێراق زۆر به جددى كار له‌سه‌ر كه‌یسێكى هه‌ستیار ده‌كات كه ئه‌ویش بریتیه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانى سنوور هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران كردى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا قاسم ئه‌عره‌جى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “عێراق ده‌یه‌وێت هیچ ده‌ستێكى ناوه‌كى و هێزێكى چه‌كدارى له‌نێو خاكى عێراقه‌وه هیچ چالاكیه‌ك له‌دژى وڵاتانى دراوسێ ئه‌نجام نه‌دات”.
به وته‌ى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، “له ئێستادا به وردى كار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئارامى بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


