“كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم ئاماده نین ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه”

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌ك ملیار دۆلار هه‌قده‌ستى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان قه‌رزاره و كۆمپانیایه‌كیش ده‌ڵێت: ئاماده نین ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى، شێوازى پێدانى شایسته داراییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوهندیيهوه روونده‌بێته‌وه.
مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزى توركیا له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان له دوبه‌ى رایگه‌یاند، “بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك – جه‌یهان (عێراق – توركیا) ئاماده‌یه بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وت”، له به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د شیاع سودانى هه‌مان مانگ له‌میانى به‌شداریكردنى له هه‌فته‌ى وزه‌ى رووسیا وتى: “كار له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى ده‌كه‌ین”. هاوكات، هه‌مان مانگ كۆمپانیاى بۆتاشى توركى له نامه‌یه‌كى فه‌رمیدا كۆمپانیاى سۆمۆى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌نارده ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه
پێگه‌ى ئۆیل پرایس له نوێترین راپۆرتیدا له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر زارى كۆمپانیاى DNOى نه‌رویجى ئاشكراى كردووه، “تاوه‌كو به‌رچاو روون نه‌بن له‌باره‌ى شایستهداراییه دواخراوه‌كانیان و شایسته‌كانى داهاتوویان و مه‌رجه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت ئاماده‌نین ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وت بكه‌نه‌وه”.
به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕه‌كه، “هه‌قده‌ستى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار كه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه بیدات و قه‌رزاره”.
پێگه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “له ماوه‌ى رابردوودا له دوبه‌ى كۆمپانیا نهوتیيه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به‌شێكن له كۆمه‌ڵه‌ى ئاپى كور له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و پێشنیاریان كردووه نه‌وت به‌رهه‌مبهێنن و راسته‌وخۆ به كۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ى بفرۆشن”.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس و به تاوانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى نایاسایی، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه وه‌ستا. دادگاكه بڕیدا بڕى 1.5 ملیار دۆلار غەرامە به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


